سیستەمی لێڤڵ (Levels)
تایبەتمەندی سیستەمی لێڤڵ لە پرۆبۆت ڕێگە دەدات ئەندامانی چالاکی سێرڤەر
بە شێوەی خۆکار پاداشت بدەیت،
لە ڕێگەی دانانی ڕۆڵی تایبەت (Reward Roles) کە ڕێگای دەستگەیشتن
بۆ ژوور و تایبەتمەندییە تایبەتەکان پێیان دەدات.
زانیاری
بۆ ڕێکخستنی سیستەمی لێڤڵ لە داشبۆرد، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
- بچۆ بۆ داشبۆرد و چوونەژوور بکە.
- سێرڤەرەکەت لە لیستەی لای ڕاست هەڵبژێرە.
- بچۆ بۆ بەشی سیستەمی لێڤڵ و دڵنیابە لە چالاکبوونی.
لە سەرەتادا سێ هەڵبژاردەی سەرەکیت هەیە کە دەتوانیت بەپێی پێویستی خۆت ڕێکبخەیت:
ڕۆڵەکان بێ XP
بە بەکارهێنانی ئەم هەڵبژاردەیە،
دەتوانیت خاوەن ڕۆڵە دیاریکراوەکان لە وەرگرتنی XP قەدەغە بکەیت.
ژوورەکان بێ XP
ئەم هەڵبژاردەیە ڕێگە دەدات
وەرگرتنی XP لە ژوورە دیاریکراوەکاندا ناچالاک بکەیت.