ڕێکخستنی نامەی پێشوازیکردن و ماڵئاوایی لە سێرڤەرەکەت
نامەی پێشوازیکردن و ماڵئاوایی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە دروستکردنی
کۆمەڵگایەکی دوستانە و جوان لە سێرڤەرەکەت.
نامەی پێشوازیکردن دەتوانێت ئەندامی نوێ هەست بە پێزانین بکات
و نامەی ماڵئاوایی دەتوانێت کاتێک ئەندامێک سێرڤەر جێدەهێڵێت
هێشتا کاریگەری ئەرێنی جێبهێڵێت.
ئەم بەڵگەنامەیە تێڕوانینێکی گشتی پ ێشکەش دەکات
بۆ هەنگاوە پێویستەکان بۆ ڕێکخستنی نامەی پێشوازیکردن و ماڵئاوایی
لە سێرڤەرەکەت لە ڕێگەی پرۆبۆت.
زانیاری
بۆ ڕێکخستنی نامەی پێشوازیکردن و ماڵئاوایی، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
- بچۆ بۆ داشبۆرد و چوونەژوور بکە.
- سێرڤەرەکەت لە لیستەی لای ڕاست هەڵبژێرە.
- بچۆ بۆ بەشی پێشوازیکردن و ماڵئاوایی و دڵنیابە لە چالاکبوونی.
ڕێکخستنی نامەی پێشوازیکردن
ناردنی نامە
نامەی پێ شوازیکردن شێوەیەکی باشە بۆ پێشوازیکردنی ئەندامانی نوێ
و هەست بە پێزانین پێیان بدات.
بۆ ڕێکخستن:
- هەڵبژاردەی نامەی پێشوازیکردن چالاک بکە لە داشبۆرد.
- ئەو دەقە بنووسە کە دەتەوێت بۆ ئەندامانی نوێ بنێردرێت.
- دیاری بکە نامەکە:
- نێردرێت بۆ نامەی تایبەتی (DM)
- یان بۆ ژوورێکی دیاریکراو لە سێرڤەر
ناردنی وێنە
ناردنی وێنەی پێشوازیکردن ڕێگایەکی جوانی ترە
بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی پێشوازیکەر.
بۆ ڕێکخستن:
- هەڵبژاردەی ناردنی وێنەی پێشوازیکردن چالاک بکە.
- یەکێک لەم سێ هەڵبژاردەیە هەڵبژێرە:
- لەگەڵ نامەی پێشوازیکردن
- پێش نامەی پێشوازیکردن
- بۆ ژوورێکی دیاریکراو