ڕۆڵەکانى خۆهەڵبژێر (Self-Assignable Roles)
تایبەتمەندی ڕۆڵە خۆهەڵبژێرەکان ڕێگە دەدات ڕۆڵەکان بە شێوەی جیاواز ڕێکبخەیت
تا ئەندامان بتوانن خۆیان ڕۆڵ هەڵبژێرن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی سێرڤەرەکەت.
زانیاری
بۆ ڕێکخستنی ڕۆڵە خۆهەڵبژێرەکان لە داشبۆرد، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
- بچۆ بۆ داشبۆرد و چوونەژوور بکە.
- سێرڤەرەکەت لە لیستەی لای ڕاست هەڵبژێرە.
- بچۆ بۆ بەشی ڕۆڵە خۆهەڵبژێرەکان و دڵنیابە لە چالاکبوونی.
ڕێکخستن (Setup)
بۆ چالاککردنی ڕۆڵە خۆهەڵبژێرەکان، پێویستە لە سەرەتادا
پەیامێکی ئیمبێد (Embed Message) دروست بکەیت و بنێریت بۆ ژوورێکی دیاریکراو.
📄 بەڵگەنامەی دروستکردنی
پەیامی ئیمبێد
هەنگاوەکان:
- کرتە لەسەر
زیادکردنی پەیامبکە. - کرتە لەسەر
دەستکاریبکە. - لە لیستی
ئیمبێد، ئەو ئیمبێدە هەڵبژێرە کە دروستت کردووە. - لە هەڵبژاردەی
هەڵبژاردنی پەیام، ئەو پەیامی ئیمبێدە هەڵبژێرە کە نێردراوە بۆ ژوور.
ئێستا ئامادەیت بۆ چوونە ناو هەڵبژاردەکانی بەش 🙋
سنووری ڕۆڵ بۆ هەر ئەندامێک
ژمارەی ئەو ڕۆڵانەی کە ئەندامێک دەتوانێت
لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە وەربگرێت.
هەڵبژاردنی شێوازی وەرگرتنی ڕۆڵ
چەند شێوازێک بەردەستە بۆ وەرگرتنی ڕۆڵ،
دەتوانیت لە نێوانیان هەڵبژێریت:
- دوگمە (Button)
- لیستی هەڵبژاردن (Select Menu)
- ریاکشن (Reaction)
دوگمە (Button)
ئەم شێوازە ڕێگە دەدات ئەندامان
بە کرتەکردن لەسەر دوگمە، ڕۆڵ وەربگرن.
هەنگاوەکان:
- دوگمەیەک زیاد بکە بە کرتەکردن لە
زیادکردنی دوگمە. - دوگمەکانی
ڕێکخستنوسڕینەوەبۆت دەردەکەون. - کرتە لەسەر
ڕێکخستنبکە، ئەم هەڵبژاردانە دەبینیت: